سهرهتا
پۆستی ئهلیکتڕۆنی
ئهرشیف
هاوڕێیان
دهربارهی من :: بهستهری بهکهڵک :: باوەڕ نێت
کوردستانی من
باوکی سەفین
ئیسلام پۆست
ئیسلام پەیک
ئێستا نێت
کوردستان نیوز
زانکۆ کورد
هەورامان نۆ
ئاوێنە
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
عەلی حاجی زەڵمی
دوا بە دوای كۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی ڕەشی بەعسیەكان لە عێراقداو دەست بەكاربوونی سێ كابینەی یەك لە دوای یەك (عەللاوی، جەعفەری، مالكی)و بەشداری بەرچاوی سەركردایەتی سیاسی كوردستان، لە هەریەك لەو حكومەتانەدا، هۆكاری زیندوكردنەوەی هیواو ئاوات بوو، لە دڵی تاكەكانی خەڵكی كوردستاندا . بەو دەلیلەی نوێنەرانی خەڵكی كوردستان بەهەموو قورساییانەوە بەشدار بوون . لە داڕشتنی بەرنامەو سیاسەتو ستراتیجی هەریەك لەو حكومەتانەی، كە لە پاش دیكتاتۆریەت دەست بەكار بوون 
ئێراق لە دەستی مەزهەبگەراو ناسیۆنالیستەكان قوتار نابێت.
ئایندەی ئێراق لەبەردەم خەونۆچكەی مەزهەبو فاشیزمدا
عەلی حاجی زەڵمی

قەت هێزێك شك نابەین بەمانای كەلیمە بیر لە چارەنووسی مەدەنیانەو دیموكراسیانەی ئێراقیەكان بكاتەوە، چارەنووسێك كە بەدەر بێت لە سیحری چەندین ساڵەی مەزهەبو ناسیۆنالیستەكانی ئێراق، هەركات ئێراقییەكان لە چنگی مەزهەب رزگاریان بێت ، دەكەونە مەتەرێزی قەومیو قەوامەكانی فاشیزمەوە. ئەمەش سروشتێكە، لە ئەزەلەوە ئێراقیەكانی تێی كەوتوون. هەر بۆیە لە تازەترین هەڵبژاردنەكانی ئەم جارەدا ئەوەمان بۆ روون دەبێتەوە كە بەڵێ پێكهاتەی لیستە سەركەوتنەكانی هەڵبژاردن لە ئێراقدا پێكهاتەیەكن كە لەلایەكەوە مەزهەبو شیعە گەرایی دەیجوڵێنێت،
درێژهی بابهت...گوزەرێك بەناو ژیانی ئەدەبی وسیاسی ئەو گەورە پیاوەدا
ئەو خۆرە جوانەی كە بەگڕ تێرە
ڕوناكی ئەدات بەمانگ ئەستێرە
هەرگیز نابێتە بەڵگەی نەبوونی
گەواهی دەستەی شەمشەمەكوێرە
هەورامان ئەو مەڵبەندەیە كە هەمیشە بەئاوی سازگاری بەفراوانی دەیان گوڵی چنور و سورە هەڵالەی سەوزو شین كردوون ،لەگەڵ گزنگ و نەسیمی بەربەیان بەبۆنە خۆشەكانیان دەیان كەسیان شادمان و سەرمەست كردووە، ئەم جارەش هەورامان چەپكێك بەرزەڵنگی بۆن خۆش و چنور و سورە هەراڵە، تێكەڵ بەنەسیمێكی فێنكی بێداری ،پێشكەش بە نیشتمانی گەورەی دەكات . وەك مامۆستا خاڵ بەڕەحمەت بێت دەفەرمێ تا نوسینەكانی جەمالەدینی ئەفغانیم نەخوێنەوە نەگۆڕام بۆ ئەم خاڵەی ئەمڕۆ كەهەم ،هەروەها مامۆستا سەعیدی نەورەسی بەراوردێك دەكات لەنێوان ژیانی دوێنێ و ئەمڕۆیدا ،خۆی بەناوی سەعیدی كۆن وسەعیدی نوێ ناو دەبات بۆیە دەبێت ئەمڕۆش ڕۆشنبیرانی هەورامان بەتایبەت و كوردستان بەگشتی، خۆیان بدانە پاڵ پێنوسە نەرم نوس و بێدارەكەی مامۆستای خۆشەویستمان مامۆستا جەمال بێدارو بێدارانە سەر بۆنیشتمان هەڵبڕن و بڵێن ئەمڕۆ ئێمەش بێدارێكی نوێین بۆنیشتمان ،ئەگەر دوێنێ خانی لەپ زێڕین پاڵەوانی داستانی قەڵای دم دم بوبێت و ئەحەمدی خانیش خاوەنی شانامەی مەم و زین و حاجی قادری كۆیی مامۆستای هۆنەرانی شۆڕش گێری و نالی و سالم وكوردیش سێكوچكەی بابان بووبن ، وائەمڕۆش بێدار خاوەنی بێدارییەكی گەورەی كوردایەتی و ئاینی وڕۆشنبیری و نەتەوەیی و تێكەڵ بەعیرفانی مەولەوی بووە.بۆیە سەرجەم نوسینە جیاجیاكانی شۆڕشێكی نوێ بوون بۆ هەورامان وكوردستان ،بێدار خاوەنی دەیان نوسنی جۆربەجۆرە لەهەموو بوارەكاندا،بۆیە بەپێویستی دەزانین گوزەرێكی خێرا بەو بوارانەی ژیانیدا بكەین :

عەلی حاجی زەڵمی
زۆر جار لێرەو لەوێ زاراوەی تایفەگەری و جەنگی تایفە گەری لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنەكانەوە بڵاو كراوەتەوە كە بریتیە لە جەنگێكی تەعەسوب گەری و بەشێكە لە ڕەگەز پەرستی هەندێك لە دژی هەندێكی تر . ئەم ڕەگەز پەرستیەش دەبێتە هۆی لێك ترازاندنی پێك هاتەی كۆمەڵگە و هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان و تێك دانی باری ئاسایشی گشتی یەك نیشتمان . دواتریش بەشێكی گەورەی ژیانی پێكەوە بوون و پێكەوە ژیان دەخاتە مەترسیەوە بەهای جیۆپۆلینیكی دانیشتوان كە بەڕەگەزێكی گەورەی سامانی سروشتی و نەتەوەی هەژمار دەكرێن لەدەست دەوڵەت و حكومەت دەردەچێت و وزەو تواناكانی بەرهەم هێنان و پێكەوە نانی هێزی سەربازی لەدەست دەدرێن و دەوڵەت


